بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەوڵدەری فەرمی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق لەگەڵ کازم غەریب ئابادی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی دەسەڵاتی داد و شاندی هاوڕێی و باڵوێزی ئێران لە بەغدا دیداری کرد.
بە گوێرەی بەیاننامەیەک کە لە نووسینگەی ڕاوێژکاری نەتەوەیی عێراقەوە دەرکراوە، لایەنەکان لە ئەو دیدارە پێوەندی دوولایەنە و هاوکاری نیوان دوو وڵاتەکە و ڕێگاکانی تۆکمە کردنەوەی یان لەسەر بەنامەی گفتوگۆ و ڕێککەوتن تاوتوێ کرد.
ئەعرەجی جەختی کرد:هەمووان لەبواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و بەرەوڕوو بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ بەدی هاتنی سەقامگیری و ئاسایشی لە ناوچەکە و جیهان یەکڕان. ئاڵبەت تیرۆریزم هێشتا هەڕەشەیەکە لە سەر جیهان و ئەبێ ڕیشەکێش بکرێت.
ناوبراو درێژەی دا: ئامانجی عێراق و کۆماری ئیسلامی لە دوور کردنەوەی ناوچەکە لە هەر جۆرە ئاڵۆزییەک لە ڕێگای ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی ناوچەکەوە، هاوبەشە و حکومەتی محەمەد شیاع سوودانیش لەسەر تۆکمە کردنەوەی ئەو پێوەندییە جەخت دەکات.
Your Comment